کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەیەک لە عەفرین ڕوویدا

17:36 - 11 رێبەندان 2720

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ٩٩ی هەتاوی تەقینەوەیەک لە گەڕەکی "پیشەسازیـ"ـی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویدا که ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٦ کەسیش بریندار بوونه.

ئەو تەقینەوەیه لە ڕێگەی ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە.

گەڕەکی "پیشەسازی" یەکێک لە گەڕەکە قەڕەباڵغەکانی شاری عەفرینـ"ـە و دووکان و بازاڕێکی زۆری لێیە.

"عەفرین"  شارێکی کوردستانی ڕۆژئاوایە، کە کەوتووەتە پارێزگای حەلەب. ئەو شارە ٣٦٦ گوندی لەخۆوە گرتووە. ژمارەی دانیشتووانی پتر لە ٨٠ هەزار کەسە.