دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندان تەقینەوەیەکی بەهێز لە خاڵی سنووریی نێوان ئێران بەرەو گومرکی ''ئیسلام قەلعە'' لە خاكی ئەفغانستان ڕووی دا و بەم هۆیەوە دەیان ماشینی هەڵگری نەوت و گاز سووتان.
بەکارهێنەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا باس لە ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو دەکەن و نووسیویانە کە بە دوای ئەم تەقینەوەیە دەیان ماشینی سووتەمەنی ئاگریان گرتووە.
بەرپرسانی ئەفغانستان هەتا ئێستا لەبارەی زیانەکانی گیانی و ماڵیی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.
هەتا ئێستا لە زیانەکانی ئەو ڕووداوە زانیارییەکی ورد بڵاو نەبووەتەوه.
گومرکی ''ئیسلام قەلعە'' لە هەرێمی هەراتی ئەفغانستان یەکێک لە گومرکە گرینگەکانی ئابووریی و بازرگانی لە سنووری نێوان ئێران و ئەفغانستانە.