کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقە لە جاشێک کرا

13:20 - 14 پووشپەڕ 2720

کەسانێکی نەناسراو لە ورمێ بۆ سزادانی بەکرێگیراوێکی ڕێژیم تەقەیان لێ کردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕ، کەسانێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر جاشێک بە ناوی "عەبدولکەریم شێخۆیی".

ئەو بەکرێگیراوەی ڕێژیمی ئێران خەڵکی گوندی "گێسیان" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێیە.

ناوبراو مۆرەیەکی سەر بە ڕێژیمی ئێرانە کە دەستی لە ئازار و ئەزیەتی خەڵکدا هەیە.