کوردستان میدیا: لە گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان تەقە لە مۆڵگەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی ٢٥ی گەلاوێژ، لە گوندی ''سەردۆش''ـی سەر بە شاری مەریوان تەقە لە مۆڵگەی هێزەکانی ڕێژیم لەو گوندە کراوە.
لە ئەنجامدەران و چۆنیەتی ئەو تەقەیە زانیاریەک لە بەر دەستدا نیە، بەڵام هەر هەمان شەو، واتە شەوی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چەندین شوێنی دەورووبەری سەردۆش تەقەی هەوایی کراوە.