کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەلەفۆنی بەندیخانەکانی ورمێ بەهۆی قەرزی زۆرەوە داخراون

17:47 - 27 رەزبەر 2720

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، تەلەفۆنی نێوخۆی بەندیخانەکانی ورمێ بەهۆی نەدانی پارەی تەلەفۆن پچڕاوە و زیندانییانی لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو کردووە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە تەنیا سێ باجەی تەلەفۆن لەنێو زینداندا کار دەکات و باجەکانی دیکە داخراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تێچووی کارتی تەلەفۆنی نێو زیندان لە ئەستۆی خودی زیندانه و ئەو پارەیە دەڕژێتە سەر حیسابی ئەنجومەنی داکۆکی لە زیندانییان و بونیادی هاوکاری و موخابرات، بەڵام بەو حاڵەش  زیندانییان تەلەفۆنیان نییە.