کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەنگیسەر میلیتاریزە کرا

12:59 - 7 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: بەشداری و ئامادەیی خەڵک بۆ بەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز لە تەنگیسەر ترسی خستووەتە نێودڵی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی مەراسمی نەورۆز لە تەنگیسەردا، ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران و هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران، لە ترسی بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز هاتووچۆی هاووڵاتییانیان لە ژاوەرۆدا قەدەغە کردووە.

هاوکات هێزەکانی ڕێژیمی ئێران، لە دووڕێیانی "سۆ" جاددەیان گرتووە و ئیزن نادەن هیچ ماشێنێک بڕاوت و هەڵسوکەوتی خەڵکیان بە توندی خستووەتە ژێر چاودێرییەوە.

هەواڵنیری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، باسی لەوەش کرد، ڕێژیمی ئێران هێزێکی زۆری هێناوە و لە دەورووبەری نییەر و تەنگیسەر بڵاوە و جێگیر کراون.

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە خەڵکیان ڕاگەیاندووە، کە حوکمی تەقەکردنیان پێ دراوە و لە ئەگەری هەر چەشنە کار و چالاکییەک تەقە دەکەن و تەنانەت ئیزنیان نەداوە خەڵک لە نییەر و تەنگیسەر بێنە دەرەوە.