کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی تەنگیسەری هەمیشە دێموکرات، پەیامی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
سڵاو و ڕێز،
لە لایەن لاوان و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەری سەربەرزەوە،
بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی خوڕاگری سیاسی، هەموو کادر و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین و بەڵێنی دەدەین تا گەیشتن بە ئاواتەکانمان، کە ڕزگاریی کوردستانە، دەست لە خەبات هەڵناگرین و ئامادەین لە پێناوی گەلەکەمان گیانمان بەخت بکەین.
بژی کوردستان
بژی حیزبی دێموکرات