کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"تەپەی مووسا" لە شاری "قەسرشیرین" پایگای سپای پاسدارانی لێ دروست کرا

18:50 - 1 پووشپەڕ 2721

سپای تێرۆریستیی  پاسداران لە شاری "قەسر شیرین" لە شوێنێک بە ناوی "تەپەی مووسا" پایگای دروست کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" سپای پاسداران ماوەی شەش مانگە خەریکی دروستکردنی پایگایەکە لەسەر ئەو تەپەکەیە و پارەیەکی زۆری بۆ ئەو پایگایە خەرج کردووە.

شاری "قەسرشیرین" کە بەهۆی شەڕی ئێران و عێراق وێران ببوو بڕیار بوو "تەپەی مووسا" بکرێتە پاڕکێکی سیاحەتی بەڵام ڕێژیمی ئێران ئەو پرۆژەیەی بە نیوەچڵی بەجێهێشت.

سەرەڕای ئەوەیکە بودجەی ئەو پاڕکە خوراوە، ئێستا لەو شوێنە پایگا دروست دەکرێت.

شاری "قەسرشیرین" سەر بە پارێزگای کرماشان لە نێوان کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور هەڵکەوتووە  و خاوەنی دوو سنووری "پەرویزخان و خوسرەیـ"ـیە.