کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەگەر لە ئێران و کوردستان دەست ناکەوێت

11:19 - 5 سەرماوەز 2720

لە بڕیارێکدا کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بۆ هاوردەکردنی تەگەر دۆلاری ٤ هەزار ٢٠٠ تمەنیان لا برد و نرخی تەگەری کامیۆن چەند بەرابەر گرانتر بوو.

دوای پەسندکردنی ئەو بڕیارە کە دۆلاری ٤ هەزار ٢٠٠ تمەنی بۆ هاوردەکردنی تەگەر لا برا، ئێستا  یەک جووت تەگەری کامیۆن نرخەکەی بووەتە ١٢ هەتا ١٦ ملیۆن تمەن.

هەندێک تەگەری باش وەک "میشلێنـ"ـی فەرانسە کە بۆ کامیۆنی نەوتکێش و ئووتووبووسەکان کەڵکی لێ وەردەگیردرێت، نرخەکەی بووەتە ٢٨ هەتا ٣٠ ملیۆن تمەن.

شۆفیرێک کامیۆن بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاند: "من بۆ خۆم کامیۆنم هەیە، لە ئێستادا جیا لەوەیکە تەگەر دەست ناوێک زۆریش گران بووە".

کامیۆندارەکان بە دەست گرانی و نەبوونی کەلوپەلە پێویستییەکانەوە وەزاڵە هاتوون و بەهۆی گرانییەوە کارەکەیان قازانجی نەماوە.

نەبوون و گرانیی نرخی لاستیک بووەتە هۆی ئەوەی کە وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانیی ڕێژیم هاوینی ساڵی ڕابردوو دەست بە دانی لاستیک بە نرخی دەوڵەتی بکات، بەڵام ئەم کارە ماوەیەکی کەم بەردەوام بوو و نەیتوانی وڵامدەری داواکاریی کامیۆندارەکان بێت.