کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەڵاق لەنێو دەیەی ٧٠دا زۆرترین ڕێژەی هەیە

18:34 - 3 خاکەلێوه 2721

لە کوردستان و ئێراندا ڕێژەی تەمەنی تەڵاق هاتووەتە خوارێ و ٢٨.٥ لەسەدی تەڵاقەکانی تۆمارکراو پەیوەندی بەو ژنانەوە هەیە کە لە ساڵەکانی ١٣٧٠ هەتا ١٣٧٩ لەدایک بوونە.

بە شێوەی نێونجی ژنانی دەیەی ٧٠ لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا تەڵاقیان وەرگرتووە و ٨٥.٨ لەسەدی ئەو ژنانە لە ماوەی کەمتر لە یەکساڵدا دووبارە شوویان کردووەتەوە.

ئامارەکان باس لەوە دەکەن ٢٤.٤ لەسەدی ژنانی دەیەی ٦٠ لە تەمەنی ٣١ساڵیدا تەڵاقیان وەرگرتووە و لە ماوەی یەکساڵ دوای تەڵاقیان لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا دووبارە شوویان کردووەتەوە.

ئامارەکانی تەڵاق لە دەیەکانی ٧٠ و ٩٠ی هەتاویدا دەرخەری ئەوەن کە ژنانی دەیەی ٧٠ زیاتر لە ژنانی دەیەکانی دیکە داهەوڵ بۆ جیابوونەوە دەدەن.

لێکۆڵینەوەکان لەبارەی تەڵاقەکانی تۆمارکراو لە ساڵەکانی ١٣٩٢ هەتا ١٣٩٧ پیشان دەدەن بە شێوەی نێونجی ژنانی لەدایکبووی بەشی یەکەمی ساڵ لە دەیەی ٧٠ لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا و لەدایکبووانی بەشی دووهەمی ئەم دەیە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا هەوڵیان داوە لە هاوسەرەکانیان جیا ببنەوە.