خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و خه‌ڵكی سنه به تایبه‌تی به‌هۆی بارودۆخی مەترسیداری جاده‌كان قوربانی دەدەن.
له شاری سنه ڕۆژانه چه‌ندین كه‌س به ڕووداوی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و چه‌ندین كه‌سیش بریندار دەبن و ڕۆژ نییه چه‌ندین ماڵ بۆ كه‌سوكاریان پرسه و سه‌ره‌خۆشی دانه‌نێن كه به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆە گیانیان له‌ده‌ست داوه.
جاده‌كانی كوردستان له‌نێو خه‌ڵک به "جاده‌ی مه‌رگ" و ماشینهكانیش به "تابووت" ناویان ده‌ر كردووه.
خه‌ڵك به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ داموده‌زگاکانی ڕێژیم پەیوه‌ندی ده‌گرن و داوای چاره‌سه‌رکردنی ئەو کێشەیە ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ لایه‌نێكى ڕێژیم وڵامده‌ر نییه. ته‌نیا له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵێنیی درۆیینیان پێ ده‌ده‌ن و دوای ده‌نگدان خۆیان ون ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سپای پاسداران كارخانه‌كانی دروستكردنی ماشینی خستووەته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه و ماشینی بێ كوالێتی و به وته‌ی خه‌ڵک "تابووت" ڕادەستی خه‌ڵک ده‌کات و خه‌ڵكیش به ناچار ده‌یكڕن.
ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له گۆڕستان ده‌نێژرێن نه‌ک به مردنی ئاسایی یان به‌هۆی نه‌خۆشی، به‌ڵكوو به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه و زۆربه‌شیان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه لاون.