کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاش و بەکرێگیراوان بە خەڵک بناسێنن

11:12 - 27 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: جاش، مۆرە و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی ئێران ڕۆڵێکی بەرچاویان لە سەرکوتی خۆپیشاندەراندا هەیە، بە مەبەستی ڕیسواکردنی ئەو کەسانە وێنە و ڤیدیۆ لەو کەسانە بڵاو بکەنەوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە خۆپیشاندانەکاندا بۆ سەرکوتی خەڵک دەست لە هیچ کارێک ناپارێزێت و بۆ ئەو مەبەستەش جاش و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم ڕۆڵێکی سەرەکییان لە سەرکوتی خەڵکدا هەیە.

لە شاری مەریوان یەکێک لە فەرماندەرانی سپای تێرۆریستی پاسداران کە فارس زمانە، جلی كوردی لەبەر دەكات و بە فەرمانی ئەو کەسە ڕاستەخۆ تەقە لە خەڵک دەکرێت.

ئەو کەسە دەستێکی بریندار بووە و بە دەستێک تەقە لە خەڵک دەکات.

پێویستە کە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بە ناردنی وێنە و ڤیدیۆ و بڵاوکردنەوەیان بۆ ناساندنی مۆرە و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم کە لە خۆپیشاندانەکاندا هێرش دەکەنە سەر خەڵک یارمەتیدەر بن و ڕیسوایان بکەن.