کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشێک بە شێوەی گوماناوی مرد

11:58 - 2 پووشپەڕ 2720

بەکرێگیراوێکی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گوندی "چەشمیەر" سەر بە مەریوان، لە شوێنێک بە ناوی باخی "دووە مشتە"، بە شێوەیەکی گوماناوی مردووە.

ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، بەکرێگیراوێکی ڕێژیمی ئێران بە ناوی "مەحموود نادری" ناسراو بە "مەحمووە کوێر"، خەڵکی "چەشمیەر" کە یەکێک لە مۆرە باوەڕپێکراوەکانی ڕێژیم بووە، بە شێوەی گوماناوی مردووە.

جەنازەی ئەو بەکرێگیراوەی ڕێژیم لە کەوێڵەکەی باخی خۆیان بە مردوویی دۆزراوەتەوە و  دواتر ڕێژیم جەنازەکەی بۆ پاسگا ڕاگواستووە.

ناوبراو مۆرەیەکی جێگای باوەڕی ڕێژیمی ئێران بووە و هەمیشە بە شوێن پێشمەرگەوە بووە.

هاوکات لە شەڕ و دەرگیری لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم لە کۆساڵان، دەستی هەبووە.