کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشێک بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا

11:46 - 22 خەزەڵوەر 2720

لە کرماشان بەکرێگیراوێکی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە ناوی "عابدین ڕەشتیزادە" بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا بەڵام بنەماڵەکەی وتوویانە کە لە ڕووداوی هاتوچۆدا گیانی لەدەست داوە.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەر، جاشێک بە ناوی "عابدین ڕەشتیزادە" خەڵکی شاری "قەسری شیرین" لە نزیکی زیارەتگای "کەل داود" لە "سەرپێڵ زەهاو" بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.

بەپێی زانیارییەکان ئەو بەکرێگیراوە ماوەی چەند ڕۆژ بێسەرشوێن بووە و دوای چەند ڕۆژ جەنازەکەی دۆزراوەتەوە.

ئەو بەکرێگیراوەی ڕێژیم مۆرەیەکی زۆر باوەڕپێکراوی ڕێژیمی ئێران بووە و برایەکیشی لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا کوژراوە.