کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشێک لە بانە کەوتە بەر دەستڕێژی کەسانی نەناسراو

12:42 - 4 خاکەلێوه 2720

شەوی یەکشەممە ٣ی خاکەلێوە، جاشێک بە ناوی "حوسێن ڕەحمانی" فەرماندەی پایگای " قادر خانزاده"ـی حەوزەی "ئیبراهیمی"ـی سپای پاسدارانی شاری بانە، لە پێش ماڵەکەی خۆیدا، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە و تەقەی لێکرا.

ئەو بەکرێگیراوی ڕێژیمی ئێران، لەو ڕووداوەدا، لاقی پێکراوە و ڕەوانە نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیووبی"ـی شاری بانە، کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری تەقەکردن لەو ئەندامەی سپای تێرۆریستی پاسداران زانییارییەک لەبەردەستدا، نییە.