کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشێک لە "سەوڵاوا" کوژرا

19:01 - 30 پووشپەڕ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕ کاتژمێر ١١ی پێش نێوەڕۆ جاشێک  لە نزیک باغەکەی خۆی کوژراوە.

شوناسی ئەو جاشە "قەهرەمان شەهیدی" خەڵکی گوندی  "سوورەتوو" سەر بە "سەوڵاوا" ڕاگەیەندراوە.

خەڵکی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە ئەو جاشە دەستی لە سیخوڕی و ڕاپۆرتدان لە ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران هەبووە و چەندین کەس لەسەر سیخوڕیی ناوبراو شەهید کراون.

جەنازەی ئەو جاشە ڕادەستی پزیشکیی دادوەریی شاری "مەریوان" کراوە.

ئەو جاشە لەلایەن کەسانێکی نەناسراو کوژراوە.