کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشێک لە مەهاباد بە دەستی "هەڵۆکانی زاگرۆس" بە سزای تاوانەکانی گەیشت

21:14 - 6 خەرمانان 2721

"هەڵۆکانی زاگرۆس" لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویان کردەوە کە چڵکاوخۆری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران "تاهیر پووردارانابـ"ـیان بە سزای تاوانەکانی خۆی گەیاندووە.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی "هەڵۆکانی زاگرۆس" پۆلی "شاروێران" سەر بە شاری مەهاباد لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ڕای گشتیی خەڵک بڵاویان کردووەتەوە کە "گوێ لەمستی سپای مەهاباد تاهیر پوورداراناب سیخوڕ و شوێنپێ هەڵگری تێکۆشەرانی گەلەکەمان ناوزڕاوی ناوچەکە کە لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە لە چوار ساڵ لەوە پێشەوە لە ئاوایی دایماوە ڕاگوێزرا بۆ گوندی کۆسەکەرێز و دەستخۆشانە خانووی بۆ کڕدرا و کرایە بەرپرسی بەسیجی دریاس، لەگەڵ ئەوەی چەندین جار ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە ئاکامی کردەوە دژی گەلییەکانی ئاگادار کرابووە، تا دەهات لە سیخوڕی و ئەزیەت و ئازاری لاوانی ناوچەکەدا چێ تر دەبوو".

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە شەوی ٤ لەسەر ٥ی خەرمانان کەوتە بەر دەسڕێژیی سزای هەڵۆکانی زاگرۆس لە پۆلی شاروێران و بە خەستی بریندار بوو کە ناوزڕاو ئەمڕۆ ٦ی خەرمانان دوای دوو ڕۆژ کۆما گیانی لەدەست دا".

 هەڵۆکانی زاگرۆس دووپاتیان کردووەتەوە کە تا ڕزگاریی نیشتمان لە چنگ داگیرکارییەکانی ڕێژیمی تاران، پاڵپشتی بەهێزی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستانن و لە تاوانی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران خۆش نابن".