کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شنۆ؛ جاشێکی ڕێژیم لە سێڕێیانی گوندی "تاژاندەرێ" کەوتە بەر هێرشی کەسانی نەناسراوەوە

12:35 - 12 جۆزەردان 2722

شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، جاشێک بە ناوی "محەممەد عەلیپوور" کوڕی "قادر"، تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی "نەڵۆسـ"ـی سەر بە شاری "شنۆ"، لە سێڕێیانی گوندی "تاژاندەرێ" کەوتە بەر هێرشی کەسانی نەسراوەوە و بە توندی بریندار کراوە.

ناوبراو دواتر بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری شنۆ و دواتر گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری ورمێ.

بەپێی وتەی خەڵکی ناوچەکە ناوبراو ئەزیەت و ئازاری زۆری کاسبکارانی داوە و دەستی کارای لە بەتاڵانبردنی مەڕوماڵاتی خەڵکی ناوچەکەدا هەبووە.

ناوبراو لە پایەگای گوندی "قەڵاتیان" خزمەتی بە ڕێژیمی داگیرکەر کردووە و لە ئێستادا بەرپرسی پایەگای "شێخانـ"ـی سەر بە شاری شنۆیە.