کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشەکان لە بۆکان مانۆڕیان دا

13:38 - 19 جۆزەردان 2720

جاش و بەکرێگیراونی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە بۆکان مانۆڕێکیان بەڕێوە برد و کێشەیان بۆ خەڵک دروست کرد.

ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردان لە جادەی بەنداو، گوندی "گۆل" لە ٢ کیلۆمیتریی بۆکان، جاش و پاسدارەکان مانۆڕیان بەڕێوە برد.

لەو مانۆڕەدا بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران بە ئاڵای تایبەت بە سپای تێرۆریستی پاسداران و چەکی قورس و سووک، مانۆڕیان بەڕێوە برد.

لە ئەنجامی ئەو مانۆڕەدا بەشێکی زۆر لە موچە و مەزرای خەڵک ئاگری تێبەردرا و سووتا.