کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشەکان لەسەر کارەکانیان وەلا دەنرێن

12:59 - 7 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، جاش و بەکرێگیراوەکان لەسەر کارەکانیان وەلا دەنێن و کەسانی متمانەپێکراوی خۆیان دادەنێن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری شنۆ لە ناوچەی دەشتەبێڵ کە چەندین پایەگای سپای تێرۆریستی پاسدارانی لێیە، جاشەکان لەسەر پۆستەکانیان وەلا دەنێن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا باسی لەوە کرد: "پێشتر فەرماندەی ئەو پایەگایانە جاش بوون کە هەر خەڵکی ئەو گوندەش بوون؛ بەڵام ئەمساڵ فەرماندە جاشەکانیان لابردووە و پاسدارەکانی خۆیان کردوونەتە فەرماندە".

لە ماوەی ئەمساڵدا سپای تێرۆریستیی پاسداران لە شاری شنۆ ﺑﯚ ﺳﯿﺨﻮڕیکردن ﻭ ڕﺍپۆﺭتدان ﻟە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە هەموو پیلانێک کەڵکی وەرگرتووە و هاوکات بە جلوبەرگی پێشمەرگەوە لە گوندەکانی ئەو شارە گەشتیان لێداوە هەتا خەڵک هەڵفریوێنن.

 لەسەر کارلابردنی جاش و بەکرێگیراوانی ڕێژیمی ئێران دەرسێکی گەورەیە بۆ جاشەکان کە خۆشخزمەتی بە ڕێژیم دەکەن و ڕێژیمیش ئاوا متمانەیان پێ ناکات.