کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جاشەکانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی پێشمەرگەیەکی کوردستان

13:06 - 26 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ کاتژمێری ٢٢:٠٠ی شەو لە شارەکی کارمەندان چەند جاش هێرشیان کردە سەر ماڵی "سلێمان سالک" کە کوڕەکەی پێشمەرگەی کوردستانە و تەقەیان لێ کردوون.

کوڕێکی "سلێمان سالک" بە ناوی "زانیار سالک" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

شوناسی دوو جاشیان "هێمن.ی و ئازاد. ب" ڕاگەیەندراوە.

کاتێک ئەو جاشانە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کاک "سلێمان"، تەنیا خێزان و کچەکەی لە ماڵدا بوون.

لەو هێرشەدا دەرگا و پەنجەرەی ماڵی ناوبراو شکێندراوە و جیا لەوەش بێڕێزی و جوێنێکی زۆر بە بنەماڵەی ناوبراو و تەنانەت شەهیدانی کوردستان دراوە.

لە دوای ئەو هێرشە جاشەکان تەنانەت تەقەیان لە خەڵک کردووە و شوێنێکەیان بەجێ هێشتووە.

"سلێمان سالک" تەمەن ٦٩ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو.