کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جامی جیهانیی "کوشتیی فەرەنگی" لە ئێران هەڵوەشایەوە

10:43 - 5 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی جیهانیی "کوشتی" بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک، "ناسەقامگیریی ئێرانـ"ـی بە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی جامی جیهانیی "کوشتیی فەرەنگیـ"ـی ٢٠١٩ ناو برد.

ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی سەرماوەز، ڕێکخراوی جیهانیی کوشتی ڕایگەیاند، بە هەڵسەنگاندنی سەرچاوە جیاوازەکان و لەوانە ڕاسپاردەکانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتان سەبارەت بە سەفەرکردن بۆ ئێران و بڕیاری ناوەندە وەرزشییەکانی دیکە، بڕیار دراوە کە بەڕێوەچوونی جامی جیهانیی "کوشتیی فەرەنگیـ"ـی ٢٠١٩ لە تاران ڕابگیرێت.

ڕێکخراوی جیهانیی کوشتی هەروەها باسی لەوە کردووە کە دوو تیم کە بڕیار بوو لەو جامەدا هەبن، لەسەر ڕاسپاردەی بەرپرسانی وڵاتەکەیان لە سەفەرکردن بۆ ئێران پاشگەز بوونەتەوە.

بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی ئێران لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین کێبڕکێ لەوانە، چوار یاری لە حەفتەی یازدەهەمی لیگی فووتباڵدا هەڵوەشێندرانەوە.