کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جان بۆڵتۆن سەبارەت به قسەکانی زەریف کاردانەوەی نیشان دا

18:32 - 9 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی ئامریکا، قسەکانی وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێرانی بە پێکەنینهێنەر و درۆزنانه زانی.

ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی بانەمەڕ، محەممەدجواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی فاکس نیوز باسی لەوە کردبوو، کە جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی ئامریکا و وڵاتانی ئیسرائیل، عەرەبستانی سعودی و ئیماراتی یەکگرتویی عەرەبی به دوای گۆڕینی ڕێژیمی ئێرانن و دەیانەوێت دانڵد ترامپ سەرکۆماری ئامریکا بەپێچەوانەی ویستی خۆی به دژی ڕێژیمی ئێران هان بدەن وتووشی شەری بکەن. 

هاوکات جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی ئامریکا لە کاردانەوە سەبارەت به قسەکانی جەواد زەریف، لە وتووێژێکدا لەگەڵ کاناڵی فاکس نیوز که وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لێدوانی دابوو و وتوویەتی: قسەکانی جەواد زەریف پرۆپاگەندەیەکی بەتەواوی بێمانا بوو. سیاسەتی زۆرترین گوشار بۆ سەر ڕێژیمی ئێران بۆ ئەوەی کە هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت، پێش لە هاتنی من بۆ نێو دەوڵەتی ترامپ دارێژڕابوون؛ ئەوەی کە بەرپرسانی ئێرانی نیگەران کردووە ئەوەیە کە سیاسەتەکان  بەباشی دەچنە پێش.

هەوەها ناوبراو باسی لەوە کردووە، ڕێژیمی ئێران درێژە به سەرکوتی خەڵکی خۆی دەدات و دەستی لە هەوڵەکانی بۆ دەسپێڕاگەیشتن به توانای مووشەکیی بالستیک بەر نەداوە و ئێستا یەکێک لە گەورەترین پشتیوانانی ماڵیی تێرۆریزمی نێودەوڵەتییە. 

نابراو لە وڵامی پرسیاریک سەبارەت بەوەی ئایا ڕێژیمی ئیسلامی ئێران دەتوانێت هەڵسوکەوتەکانی بگۆرێت، وتی: خەڵکی ئێران شایانی باشترین حکوومەتن، کیشەکە ئەوەیە کە ڕیژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە ڕێژیمێکی ئیستبدادی مەزهەبییە، ئیستیبدادی نیزامیشە.