کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جلوبەرگی زستانی لە ورمێ گرانتر دەبێت

11:43 - 28 رەزبەر 2720

هاوکات لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و داواکاریی خەڵک بۆ کڕینی جلوبەرگ، جلوبەرگی زستانی زۆر گرانە و زۆربەی خەڵک توانای کڕینیان نییە.

خەڵک بەهۆی هەڵاوسان و گرانی لەژێر گوشارێکی زۆر دانە و نرخی پۆشاکی زستانیش لە چاو ساڵانی ڕابردوو زۆر گرانتر بووە.

زۆربەی خەڵک بەهۆی گرانیی لەڕادەبەدەری لە تاناکۆرا لیباس دەکڕن.

نرخی پاڵتۆ و کاپشنی بەرهەمی نێوخۆیی لە  ٣٠٠ هەزار تمەن هەتا ٥٠٠ هەزار تمەنە.

هاوکات نرخی جلوبەرگی خاریجی ٨٥٠ هەزار تمەنە هەتا ٥ ملیۆن تمەنە.

داوود پوورعەلی" سەرۆکی بەرهەمێنەرانی جلوبەرگ لە ورمێ وتوویەتی نرخی پارچە ٧٠ لەسەد بەرز بووەتەوە.