کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جوتیارانی خوزستان ناڕەزایەتییان دەربڕی

10:30 - 29 رەزبەر 2720

جووتیارانی خوزستانی لەهەمبەر گوێنەدانی کاربەدەستانی ئەو شارە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی لافاوەکەی ساڵی ٩٨؛ لە بەردەم پارێزگاریی ئەو شارە کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

لەو کۆبوونەوەیەدا جوتیاران داوای پێداچوونەوه و پێڕاگەییشتنی خێرایان بە داواکارییەکانیان کردووە.

بەڵام "ئەمیری زادە" سەرۆکی ئیدارەی کشاوەرزیی خوزستان وتوویەتی: "ڕێکخراوی جیهادی کشاوەرزی بەرپرسیار نییە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان بەرکەوتووان؛ ئەوە بانکەکانی پەیوەنیدارن کە دەبێت قەرەبووی ئەو زیانە بکەنەوە بۆیە ئێمە ناتوانین وادەیەکی دیاریکراو بۆ پێدانی پارە بە جووتیاران بدەین".

لە لافاوەکەی ساڵی ٩٨ی هەتاوی زیاتر له ٢٠٠هەزار هێکتار لە زەوی و زاری جووتیارانی پارێزگای خوزستان زیانی بەرکەوت و هەتا ئێستاش هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار هەنگاوەی جیددی بۆ قەرەبووکردنەوەی هەڵنەگرتووە.