کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"جۆ بایدن" دوایین دەرفەت ڕێژیمی ئێران و پێشگرتن لە هەڵگیرسانی شەڕە

17:17 - 1 بەفرانبار 2720

ڕۆژنامەی فەرانسەیی "فیگارۆ" بڵاوی کردووەتەوە دوایین دەرفەت بۆ گەڕانەوەی دۆسیەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران دانیشتنی دیپلۆماتیکە و ئەو ڕۆژنامەیە نووسیویەتی، دانوستان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران لە دەورانی "ئۆباما"  دژوارتر دەبێت.

ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها نووسیویەتی، پێویستە بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران و دەستێوەردانی ناوچەیی ئەو ڕێژیمە لێک گرێ بدرێتەوە .

"فیگارۆ" بڵاوی کردووەتەوە لە ئێستادا کات زۆر کەمە؛ چونکە "جۆ بایدن" مانگی ژانویه دێتە سەر کار بەڵام مانگی جۆزەردانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری لە ئێراندا بەڕێوە دەچێت کە لەو ماوەیەدا باڵی کۆنەپارێژ دەرفەتی هەیە تاوتوێکردنی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران ودوا بخات.

لەلایەکی دیکەوە "سەعید خەتیب زادە" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران ئاماژەی بە دانیشتنی وڵاتانی واژۆکەری بەرجام کردووە  و دژکردەوی بەنیسبەت هەڵوێستی ڕووسیە پیشان داوە.

 ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی: "ئێران ئامادە نییە دیسان بگەڕێتەوە بەرجام و لەسەر بەرنامەی ناوکیی خۆی لە هیچ وتووێژێکدا بەشداری ناکات.