کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جۆ بایدن: ئیزن بە ئێران نادەین دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات

16:33 - 12 سەرماوەز 2720

''جۆ بایدن'' سەرکۆماری هەڵبژێردراوی ئامریکا ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەز لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ''نیۆیۆرک تایمز'' وتوویەتی، ئێمە لە ڕێککەوتنێک پشتیوانی دەکەین کە لەودا سنوورگەلێک بۆ بەرنامەی ناوکی و مووشەکیی ڕێژیمی ئێران دابنرێت.

''بایدن'' لە قسەکانی خۆیدا جەختی کردەوە کە دەوڵەتەکەی ئیزنی دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکی بە ئێران نادات.

ناوبراو هەروەها وتی، ئامریکا ئیزن نادات ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چەکی ناوکیدا نوقم بکرێت.

 سەرکۆماری هەڵبژێردراوی ئامریکا باسی لەوە کرد، سیاسەتی دەوڵەتەکەی لە گۆڕینی ڕێککەوتنی ناوکی بە شێوەیەک کە بەرنامەی ناوکی و مووشەکیی ئێران سنووردار بکات، پشتیوانی دەکات.

ناوبراو وتوویەتی، کە گەڕانەوە بۆ بەرنامەی ناوکیی ئێران ئاسان نابێت.