کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جۆ بایدن، ئیسرائیلی دڵنیا کردەوە کە ڕێگا نادات ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات

12:56 - 8 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕ "جۆ بایدن"، سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لەگەڵ "ڕووین ڕیولین"، سەرکۆماری ئیسرائیل لە کۆشکی سپیدا چاوپێکەوتنێکیان پێکهێنا.

لەو چاوپێکەوتنەدا "بایدن" سەرکۆماری ئیسرائیلی دڵنیا کردەوە، کە بە هیچ شێوەک لە ماوەی دەسەڵاتی خۆمدا ڕێگا نادام کە ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگات.

ناوبراو لە درێژی قسەکانیدا باسی لەوە کرد لە بەرامبەر چالاکیی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کە بوونەتە هۆی بشێوی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا ڕووبەڕوو دەبمەوە.

"بایدن" لەو کۆبوونەوەیەدا ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە من فەرمانی هێرشکردن بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانم داوە.