کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"جۆ بایدن"، ئەگەر کێشەی ئێران بە دانیشتن چارەسەر نەبێت ڕێگەیەکەی دیکە هەڵدەبژێرین

12:46 - 6 خەرمانان 2721

"نەفتالی بێنت" سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "جۆ بایدن"،سەرکۆماری ئامریکا باسیان لە قەیرانی ناوکیی ئێران کرد.

لەو دیدارەدا سەرکۆماری ئامریکا، وتوویەتی: "ئەگەر قەیرانی ناوکی یڕێژیمی ئێران لە ڕێگەی دانوستان چارەسەر نەکرێ، ئامادەین بە شێوەیەکی دیکە چارەسەری بکەین".

"بایدن"، لە درێژەدا وتوویەتی: "ئێمە پێش هەر شتێک گرینگی بە ڕێگەی دانوستان دەدەین بەڵام دوایی کە دیتمان بەرەو کوێمان دەبا و دانیشتن بە ئاکام نەگەیشت ڕێگەیەکی دیکە هەڵدەبژێرین".

"دانڵد ترامپ"، سەرکۆماری پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، ساڵی ٢٠١٨ فەرمانی جێبەجێکردنی گەڕانەوەی گەمارۆکان، بە مەبەستی لاوازکردنی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران واژۆ کرد.

هەروەها سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەو دیدارەدا وتوویەتی: "کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا دوو مانگی لەگەڵ بەدەستهێنانی کەرەستەی پێویست بۆ دروستکردنی بۆمبی ناوکیی مەودای هەیە".