کوردستان میدیا: له جۆره‌کانی مادده‌ی هۆشبه‌ردا، ٧٠٠ جۆری له ئێران‌دا به‌رهه‌م دێت که هه‌ر کامه‌یان مه‌ترسییه‌کی گیانیی زۆری بۆ به‌کارهێنه‌ره‌کانی هه‌یه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌کان، لە ئێران‌دا ٧٠٠ جۆر لە مادده هۆشبه‌ره‌کان به‌رهه‌م دێت و هه‌ر له‌و وڵاته‌شدا ده‌فرۆشرێت که هه‌ر کامه‌یان مه‌ترسییه‌کی گیانیی زۆری بۆ به‌کارهێنه‌ره‌کانی هه‌یه.
ئاماره‌کان نیشان ده‌ده‌ن کە زۆرترین به‌کاربه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌کان له ئێران‌دا، خه‌ڵکی په‌راوێزنشینی شاره‌کانن که به‌هۆی نه‌بوونی کار و داهات و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ڕوو دەکەنە به‌کاربردنی ئه‌م ماددانه.
هەروەها ئه‌و که‌سانه‌ی که مادده هۆشبه‌ره‌کان بڵاو ده‌که‌نه‌وه، باند و گرووپەکانی سەر بە ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانن، که بە یارمەتیی بنکە و ناوەندەکانی سەر بەو ڕێکخراوەیە، لە هه‌موو شاره‌کانی ئێران‌دا، بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکەن.
وڵاتی ئێران، گەورەترین شوێنی تڕانزیتی ماددە هۆشبەرەکان لە جیهاندایە و یەکێک لەو وڵاتانەیە کە زۆرترین موعتادی لێیە.