ئاماده‌كردن و ساغكردنه‌وه‌ی له ئه‌رشیفی به‌ریتانیی: شه‌ریف هه‌ژاری
وه‌رگێڕانی پوخته‌ی به‌ڵگه‌نامه ئینگلیزییه‌كان بۆ كوردی: شه‌ریف هه‌ژاری
جینۆسایدی مه‌هاباد له ڤیدیۆ بهلگهنامهییهكی ئه‌رشیفی به‌ریتانیادا:
ئه‌م ڤیدیۆ به‌ڵگه‌نامه‌ییه، تایبه‌ته به (پاكتاوی نه‌ژادی نه‌ته‌وه‌ی كورد له مه‌هاباد دا)، له لایه‌ن میلیشیا داگیركه‌ره‌كانی ئێرانه‌وه.
پوخته‌ی زانیاری به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی ئینگلیز له باره‌ی ئه‌م ڤیدیۆ دۆكیۆمێنتارییه جینۆسایدكارییهوه، ده‌قاوده‌ق ئاوها نووسراوه:
((پاش زیاتر له دوو هه‌فته له شه‌ڕی سه‌خت و به‌رده‌وام، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران له ڕۆژی سێ شه‌ممه (به‌رواری: ٤-٩-١٩٧٩) چوونه ناو مه‌هاباده‌وه له ڕۆژئاوای ئێران كه ناوچه‌كانی كوردن. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو: پێش ئه‌وه‌ی هێزه پڕ-چه‌كه‌كانی سوپای ئێران و هێزه‌كانی پاسداران داخڵی شاره‌كه ببن، به نزیكه‌ی (بیست هه‌زار) له پارتیزانه شۆڕشگێڕه‌كانی كورد، له شارۆچكه‌كه چووبوونه ده‌ره‌وه.
له ئێستادا، ئه‌و (بیست هه‌زار) پارتیزانه‌ی كورد تێكه‌ڵاوی هێزه پارتیزانه‌كانی تریان بوون له شاخه‌كانی سه‌رده‌شت، كه ناوچه‌یه‌كی سنورییه له‌گه‌ڵ عێراق و، به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كان له‌وێش هه‌ر به‌رده‌وامن.
ئێستا به‌تایبه‌ت ڕێگاكه‌ی مه‌هاباد كه ده‌یبه‌ستێته‌وه به ناوچه‌كانی باكوری ئێرانه‌وه، به‌ده‌ست هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی ئێرانه‌وه‌ن.
هێزه‌كانی ده‌وله‌تی ئێران هه‌موو ئه‌و ناوچانه پاكتاو و ڕه‌شه‌كوژ ده‌كه‌ن، كه داگیری ده‌كه‌ن.
به درێژایی ڕۆژی سێ شه‌ممه (٤-٩-١٩٧٩) هه‌تا ئێستا، سوپای ئێران و هێزه‌كانی پاسداران له چوارده‌وری شاره‌كه و ناوه‌وه‌دا، خۆیان مۆڵ ده‌ده‌ن و، ڕێگا لێ ده‌ده‌ن.
ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌یگرن به‌هۆی به‌كارهێنانی ڕاسته‌وخۆی (فڕۆكه فانتۆمه شه‌ڕكه‌ره‌كان) و (هه‌لی كۆپتێره شه‌ڕكه‌ره ئاگرپرژێنهكان) و (مووشه‌كه‌كان)ه‌وه ده‌چنه ناوی و، به چڕی فڕۆكه فانتۆمهكان و هه‌لی كۆپتێره شه‌ڕكه‌ره‌كان و مووشه‌كه‌كان و تانكه‌كانیان له دژی ته‌واوی لۆكهیشنهكانی شۆڕشگێڕه‌كانی كورد، به‌كاردێنن و، له هیچ شتێك ده‌ست پارێزی ناكه‌ن.
ڕاپۆرتیشمان به‌ده‌ست گه‌شتووه، جگه له‌و بیست هه‌زار پارتیزانه‌ی كه شارۆچكه‌كه‌یان ڕووه‌و شاخه‌كانی سه‌رده‌شت چۆڵ كرد، ئه‌وا پێش هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران بۆ شارۆچكه‌كه‌ش، زۆرینه‌ی دانیشتووانه بێ-چه‌ك و سڤیله‌كانی شارۆچكه‌ی مه‌هاباد له ترسی پاكتاوكردن و ڕهشهكوژكردنیان، (به پاس و به ته‌كسی و به پێ) ڕێگای كۆچكردنیان ڕووه‌و سه‌رده‌شت كه له باشوری خۆراوایهتیی و له نزیك سنوره‌كانی عێراقه، گرتۆته‌به‌ر.
هه‌رچه‌نده شۆرشگێڕه كورده‌كان خۆیان شاره‌كه‌یان له پێشتر چۆڵ كردبوو، به‌ڵام هێزه پڕ-چه‌كه‌كانی ئێران به تۆپ و تانك و فڕۆكه شهڕكهرهكانیشیانهوه، هه‌روا به‌ئاسانیی ناتوانن گوزه‌ر بكه‌نه ناوچه‌ی شۆڕشگێڕه كورده‌كانه‌وه. چونكه ته‌نانه‌ت به‌و حاڵه‌شه‌وه كه ڕۆشتوونه‌ته ناو شارۆچكه‌ی مه‌هاباد، ئه‌وا له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕه كورده‌كانه‌وه، گورزی پارتیزانانه‌ی كاریگه‌ر له هێزه‌كانی ئێران ئه‌وه‌شێنن.
بۆ نموونه: شۆڕشگێڕه كورده‌كان قافڵه‌یه‌كی پاسه‌وانانی شۆڕشی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیان له ده‌ره‌وه‌ی نه‌غه‌ده‌وه كردۆته ئامانج و، هه‌موویان به زیله سه‌ربازی و تانكه‌كانیانه‌وه، ئاگرتێ بهرداوون و سووتاندوون.
له دواتردا قافڵه‌ی تری هاوڕێ پاسداره‌كانیان گهشتنهسهر قافڵه بهركهوتووهكهیان، به‌ڵام ته‌نیا لاشه‌ی سوتماكی هاوڕێكانیان چنگ خسته‌وه. پێش ئه‌وه‌ش، كورده پارتیزانه‌كان، هه‌موو چه‌كه‌كانی قافڵه بهركهوتووهكهی پاسداره‌كانیان ڕووه‌و شاخه‌كان بردووه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ گورزی پارتیزانانه‌ی تر، سوودی لێ وه‌ربگرن.
هه‌ڵمه‌ته‌كانی پاكتاوكردنی كورده سڤیله‌كان له شاری مه‌هاباد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامیی هه‌یه و، به تانكه‌كانیانه‌وه ده‌چنه ناو ڕه‌ز و باخی كورده سڤیله‌كان و كاولیان ده‌كه‌ن و، تۆپ و دۆشكه له ناو ماڵه‌كان ده‌ته‌قێنن و، ده‌ست پارێزی ناكه‌ن.
بێ-گومان تا نووسینی ئه‌م ڕاپۆرته‌ش، هێزه‌كانی ئێران ئه‌وه كاریانه و، له‌وه‌ش دا سه‌ركه‌وتوو بوون)).
(وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری) ئه‌مه‌وێت سه‌رنجێكی خۆم له‌م باره‌یه‌وه، له‌م چه‌ند دێڕانه‌ی خواره‌وه، بخه‌مه‌ڕوو:
به تهركیزخستنهسهر پووخته‌ی وه‌رگێڕانی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان، ئه‌وه ده‌سه‌لمێت، كه: هه‌موو جیهان به وردی زانیوویانه كه مرۆڤه بێ-چه‌ك و سڤیله‌كانی كورد پاكتاوی نه‌ژادی و جینۆساید ده‌كرێن و، وه‌ك له ڤیدیۆ به‌ڵگه‌نامه‌ییه نهێنییه‌كانیش به‌ڕوونی دیاره كه تانكه‌كان له ناو شارۆچكه‌ی مه‌هاباد تۆپ ده‌ته‌قێنن و، ده‌چن به ناو ڕه‌ز و باخه‌كاندا و، سه‌دان كوردی مه‌ده‌نی خوێناوی ده‌كه‌ن و، لاشه تێكه-تیكه كراوه‌كانی مرۆڤی كورد، به پیكاب ده‌گوازرێنه‌وه.
ته‌نانه‌ت گه‌ر سه‌رنج بده‌نه ڤیدیۆ به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه، پاسداره‌كان به قۆناخه تفه‌نگی (ژێر-سێ) له دایكه كوڕ-كووژراو و كهسوكاركووژراوهكانی كورد ده‌ده‌ن و، ناهێڵن دایكانی كورد بچنه سه‌ر ته‌رمی ڕۆڵه خوێناوییه ئه‌نجن-ئهنجنبووهكانیشیان، بگره له چه‌ند چركه‌یه‌كدا (له ده‌قه‌ی یه‌ك و په‌نجاو سێ چركه تا ده‌قه‌ی یه‌ك و په‌نجاو پێنج چركه)ی ڤیدیۆ به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه، ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه به قۆناخه تفه‌نگ له دایكه‌كانیش ده‌ده‌ن!
هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌و مانایه‌یه: هێزه داگیركه‌ره‌كانی ئێران هه‌م جینۆسایدی ڕه‌گه‌زیی كوردی مه‌ده‌نیان ئه‌نجام داوه و، هه‌م جینۆسایدی كلتوری كوردیشیان ئه‌نجام داوه له سوتاندنی ڕه‌ز و باخه‌كانیان.
كه‌چی به پێی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه ڤیدیۆیه‌كان و ڕاپۆرته نهێنییه‌كان ده‌سه‌لمێت كه: دونیای (مافی مرۆڤ!!!) به زلهێزه‌كانه‌وه به وردی ئاگاداربوون و، هیچ زلهێزێكیش هاوكار نه‌بووه له‌وه‌ی ڕێگا بگیردرێت له پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له خۆرهه‌لاتی كوردستان دا و، ئه‌وه چل ساڵیشه هه‌ر پاكتاوكردن درێژه‌ی هه‌یه، هه‌رچه‌نده سه‌لماوه كه هه‌رگیز نه‌ته‌وه‌ی كورد له ناو ناچێت.
چونكه، ڕاسته جینۆسایدی كوردیان له چه‌ندان شاروشارۆچكه‌ی وه‌ك: (شارۆچكه‌ی كامیاران، شاری سنه، شارۆچكه‌ی مه‌هاباد، شارۆچكه‌ی سه‌رده‌شت، شارۆچكه‌ی مه‌ریوان، شارۆچكه‌ی نه‌غه‌ده، شاری ورمێ، شارۆچكه‌كانی سه‌ر به شاری كرماشان و، گوند و ناوچه‌كانی: خه‌لیفه‌لیان، گونده‌وێڵه، دووئاو، ئیندرقاش، مهرجانئاباد، گێجه، هه‌ڵه‌قووش، بایزاوێ، حه‌لبی، قاڕنێ، قه‌ڵاتان، جافرئاباد، سه‌وزی، ، دیلانچه‌رخ، کۆیکان، که‌رێزه‌ی شکاکان، چه‌قه‌ڵ مسته‌فا، گۆڕخانه، سووکهند، قه‌ره‌گۆل، دێمه‌سوور، جبره‌ئیل ئاوا و، کووره‌خانه‌ی سارووقامیش) ئه‌نجام دا.
به‌ڵام نه‌یانتوانیی به (فتواكه‌ی خومه‌ینی: ئیمامی داگیركه‌رانی كوردستان!) سڕینه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌نجام بده‌ن، كه ئه‌وه‌ش: سه‌لمێنه‌ری (زێندوێتیی نه‌ته‌وه‌ی كورده). سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه: تا زنجیره شاخه‌كانی زاگرۆس مابن، كوردیش هه‌رده‌مێنێ.
هه‌ركاتێ داگیركه‌ران توانیان (زاگرۆس، كۆسالان، شاهۆ، بێ-زه‌ل، دالاهۆ و پشتكۆ) ببڕنه‌وه، ئه‌وكات ڕه‌نگه بتوانن: هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد بسڕنه‌وه و، تا هه‌تایه داگیری بكه‌ن!
هیچ زلهێزێك له ترسناكترین دۆخی جینۆسایدكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورددا له خۆرهه‌ڵات، نه‌هاته وه‌ڵام و، هیچ زلهێزێكیشی له پشت نه‌بوو.
هیچ زلهێزێك و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، له ترسناكترین جینۆسایددا له لایه‌ن دڕنده‌ترین داگیركه‌ری میژووشهوه، بڕیاری پاراستنی (هێڵێكی ئاسمانی پارێزراویان بۆ شاروشارۆچكه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له خۆرهه‌ڵات ده‌رنه‌كرد كه له پاكتاوی نه‌ژادی ده‌ست دڕنده‌ترین داگیركه‌ر) بپارێزرێن.
به‌ڵام ئه‌وه نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو له خۆرهه‌ڵات كه بۆ جیهان و داگیركهرانیشی سه‌لماند، گه‌ر جینۆسایدیش بكرێن و شاروشارۆچكهكانیشیان وێران بكرێ و بكرێنه قه‌قنه‌ز، ته‌نیا به پشت به‌ستن به خۆیان، تا هه‌تایه وه‌ك دوندهكانی زاگرۆس، به سه‌ربه‌رزی ده‌مێننه‌وه و، ناسڕێنه‌وه و ناسڕێنهوهو، هه‌ر كۆتاییش به داگیركاران له‌سه‌ر خاكه خواكردهكهیان ده‌هێنن.
كه‌وابوو، ڕۆژی فتوای جیهادی خومه‌ینی بۆ پاكتاوی گشتیی كورد و به كه‌نیزه‌ككردنی خوشك و دایكیان و، پاكتاوی نێرینه‌كانیان، ده‌بێته: (ڕۆژی زیندوێتیی نه‌ته‌وه‌یی كورد). چونكه نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌ربڵندانه وه‌ك دوندهكانی زاگرۆس به زیندوێتیی مایه‌وه و، داگیركه‌رانیش به سه‌رشۆڕی ئه‌به‌دییه‌وه، زبڵدانی مێژوو: به‌شی هه‌میشه‌ییان بووه و ده‌بێت.
به‌ڵێ بۆ ناونانی: (ڕۆژی فتوای جیهادی خومه‌ینی بۆ پاكتاوی گشتیی نه‌ته‌وه‌ی كورد) به (ڕۆژی زیندوێتیی نه‌ته‌وه‌ی كورد).
چونكه سه‌لما كه به ترسناكترین فتوا و، به به‌كارهێنانی كاولكارتین جۆری چه‌ك و فڕۆكه‌ی جه‌نگیش و، به ئاگاداربوونی هه‌موو جیهانیش له‌و جینۆسایدكردنانه، كه‌چی نه‌توانرا مهزنرترین و دێرینترین نه‌ته‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه (نه‌ته‌وه‌ی كورده)، بمرێنرێت!
به‌رواری ڤیدیۆ به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كه: ٦-٩-١٩٧٩ یه.
شوێن: مه‌هاباده، كه به پێی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كان، له سه‌ره‌تای داخڵبوونی هێزه جینۆسایدكارهكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، له لایه‌ن به نزیكه‌ی (ده جاش: كوردی خۆفرۆش)ه‌وه، له به‌رده‌م شاره‌كه‌دا ده‌ستیان بۆ به‌رزده‌كرێته‌وه و، به‌خێرهاتن له‌و دڕندانه داگیركه‌ره جینۆسایدكارانه، ده‌كه‌ن!! هه‌ر له ئه‌رشیفی به‌ریتانیاشه‌وه ئه‌م ڤیدیۆ به‌ڵگه‌نامه‌ییه بێ-ده‌نگ، كراوه!