
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند ڕۆژ لەمەوپێش جیهادی کشاوەرزیی بۆکان بە فەرمانی سپای پاسداران، خاوەن زەوییەکانی ''کانی ماملی، کانی شقاقان، سرا و گۆێکتەپە''ی بانگهێشت کردووە و پێیانی ڕاگەیاندوون کە ئەو زەوییانە دەفتەرچەیان نییە و دەستی بەسەردا دەگرن.
ئەوە لە حاڵێکدایە هەموو خاوەن زەوییەکان بەڵگە و دەفترچەیان هەیە.
هەروەها جیهادی کشاوەرزیی بۆکان بە وەرزێڕانی ئەو ئاواییانەی وتووە: "ئەو زەوییانە هەر بە خۆتانی دەفرۆشینەوە و دەبێ بۆ هەر هێکتارێک ٩ ملیۆن تمەن پارە بە جیهادی کشاوەرزی بدەن".
ئەو هەوڵەی دامودەزگاکانی ڕێژیم لە کوردستان هەمان درێژەدانی سیاسەتی گوشار و بەتاڵانبردنی ماڵ و مڵکی خەڵکە و بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدەن کە گوشار بۆ سەر خەڵکی کوردستان بێنین و مڵک و ماڵیان داگیر بکەن.