کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جیگری وەزارەتی تەندروستیی ڕێژم وتوویەتی، ڕێژەی گەشەی حەشیمەتی ئێران دەگاتە سیفر

12:53 - 14 بانەمەڕ 2721

"محەممەد ئیسماعیل ئەکبەری" جێگری وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، ڕووداوی سەرسووڕهێنەر لە پێوەندی بە حەشیمەتی ئێران ڕوو دەدات کە جێگای قەبووڵ نییە، ئێستا ڕێژەی زاوزێ لە هەموو ئێراندا بە نزیک ١.٦ لەسەد گەیشتووە، واتە تەواوی حەشیمەتی ئێران لەنێو دەچێت.

بەپێی قسەکانی ناوبراو، ڕێژەی حەشیمەتی بەساڵاچووان لە ئێستاوە هەتا ٢٠ ساڵی دیکە دوو بەرابەر دەبێت.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم وتوویەتی، نزیک بە ١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار لەبارچوونی ئاوەلەمەمان هەیە کە نزیک بە ٥٣٠ هەزار کۆرپەڵە بەئەنقەست لەبار بردراون.

ناوبراو وتوویەتی، هێندێک جار هەتا ٢٦ لەسەد بەپێچەوانەی هەڵسەنگاندەکان تاقیکاریی پەیوەندیدار بە ئاوەلەمەمان هەیە.

تاقیکاریی پەیوەندیدار بە ئاوەلەمە و لەبارنەبردنی بابەتێکە کە لە چوارچێوەی گەڵاڵەی لاوکردنی حەشیمەت و پشتگیری لە بنەماڵەکان لە مەجلیس خراوەتە بەر باس کە دژکردەوەی زۆری لەلایەن کۆمەڵگای پزیشکییەوە بەدواوە بووە.