کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێبەجێکردنی گەڵاڵەی سیانەت لە منداڵانەوە دەستی پێکرد

18:56 - 21 پووشپەڕ 2722

بەپێی ئەو هەواڵەنەی کە لە میدیاکانی ڕێژیمەوە بڵاو کراونەتەوە کابینەی "ئیبراهیم ڕەئیسی"دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی گەڵاڵەی سیانەت و ئینتێرنێتی منداڵانی پۆلێن کردووە.

 هەروەها موخابرات سیمکارتێکی هێناوەتە بازاڕ کە کەڵکوەرگرتن لە هەر یەک لە خزمەتگوزارییەکانی ئینتێرنێت، بەپێی تەمەنی کەسەکان دابین دەکات. بەو واتایە کە خزمەتگوزارییەکانی گوگڵ و ویکی پیدیا بۆ منداڵان تا تەمەنی ١٥ ساڵ لەبەر دەستدا نییە.

لەلایەکی دیکە زۆربەی بەکارهێنەران لە گومان دان کە لە ڕاستیدا گەڵاڵەی سیانەت هەنگاو بە هەنگاو لە حاڵی جێبەجێکردندایە. 

بەشێک لە بەکارهێنەران باس لەوە دەکەن کە دوو کۆمپانیای گەورە لە ئێران لە هەوڵێکی لەناکاودا، بە گریمانەی ئەوەیکە هەموو بەشداربووەکانیان منداڵن، تایبەتمەندیی گەڕانی سەڵامەت لەنێو گوگڵیان چالاک کردووە.

ئەو بەربەستانەی گەڕانی گوگڵ بۆ بەشداربووانی ئەو سیمکارتانە لەلایەن بەکارهێنەرانی توییتێر پشتڕاست کراوەتەوە.