کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢٦ی سەرماوەز لە وڵاتی ئۆتریش پیرۆز کرا

15:23 - 2 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان، لە وڵاتی ئۆتریش بەرز ڕاگیرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، بە بۆنەی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی پێشمەرگە سەمبولی بەرخۆدان، ئازایەتی و نەبەزیی گەلی کورد و ڕۆژی ئاڵای کوردستان سەمبولی لەگیران نەهاتوویی وڵاتی کوردستان، لە لایەن کومیتەی حیزبی دێموکرات ـ ئۆتریش، لە شاری ڤییەن ڕێوڕەسمێک بەڕێوەچوو.

سەرەتا ڕێوڕەسمەکە بە سرودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر کاک حوسێن خاڵخاڵ بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستانەوە وتارێکی پێشکەش کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان، لایەنگران و دوستانی حیزبی دێموکرات بەشداربوون و ئەو ڕۆژە پیرۆزەیان بەرز ڕاگرت.

ڕێوڕەسمەکە بەشادی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.