کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە وڵاتی سویس بەڕێوە دەچێت

17:03 - 25 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ بەرزنرخاندنی یادی ٧٣ ساڵەی کۆماری کوردستان ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

بە بۆنەی ٧٣ەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی كۆماری دێموكراتیكی كوردستان لە شارۆچکەی شتودن لە  وڵاتی سویس، لە ڕێكەوتی ٢٠١٩/٠١/٢٦ زایینی، جێژنێكی بەشكۆ بەڕێوە دەچێت.

بەم بۆنەوە داوا لە ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبەكەمان و كوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتی سویس دەکەین كە بۆ پیرۆزكردن و بەرزنرخاندنی یادی كۆماری كوردستان کات تەرخان بکەن.

هاتن بۆ هەمووانە و پێشەكی بەخێرهاتنتان دەكەین.

بەسپاسەوە

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران - کومیتەی سویس