کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە کوردستان بەرز ڕادەگیرێت

12:21 - 27 بەفرانبار 2720

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.

لە "پیرانشار" بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە: "باڵاشار بە گشتی، مزگەوتی قیبلە و دەورووبەری،  مزگەوتی مەلا دۆنەخۆر و دەورووبەری، گەڕەکی کاسەکەران، مزگەوتی سەڵمانی فارس،  کانیی کۆنە خانێ، مزگەوتی ئەنسار، مزگەوتی هیجرەت، مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل، مزگەوتی مام خەلیل، کارگای سەید ئیبراهیم، شەقامی باران، مه‌زگەوتی حەزرەتی عومەر، کەمەربەندیی ئیمام جومعه، قوتابخانەی مامۆستا هه‌ژار، فەرهەنگیان،  دەورووبەری مه‌‌زگەوتی قودس، کتێبخانەی پاڕکی خەیام، کوچەکانی پاڕکی خەیام، نوقتەی ئا، نووقتەی ۳، شەقامی مەولەوی و زەرگەتەن" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لە "شنۆ" بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە گەڕەکی "مام تەمر، سەلیم ئاباد، گوندەکانی شێخان، دڕوو، تاژاندەرێ، کیسەڵاوێ و ھێیە" چالاکیی بەڕێوە چووە.

تێکۆشەرانی دێمۆکرات بە بۆنەی دووی ڕێبەندان، لە ناوچەی سندووسی سەر بە شاری نەغەدە چالاکیان بەڕێوە برد.

ئەم چالاکییە لە شاخەکانی "سوڵتان یاقووب بەڕێوە چووە.