کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێران: سوید لەجێی حەمید نووری، کۆماری ئیسلامیی دادگایی کرد

12:21 - 20 بانەمەڕ 2722

"کازم غەریب ئابادی" سەرۆکی ناوەندی مافی مرۆڤ و جێگری بواری نێونەتەوەیی دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی کە سوید بە لێکۆڵینەوە لە "حەمید نووری" لێکۆڵینەوە لە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دەکات.

"غەریب ئابادی" هەروەها وتوویەتی کە چەند ساڵێکە "سوید" ڕوانینێکی دوژمنکارانەی سەبارەت بە بابەتی ئەمنییەتی نێوخۆی ڕێژیمی ئێران هەیە.

جێگری دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێران لەو پەیوەندییەدا "بریتانیا"ی بە پشتیوانی "سوید" زانیوە.

"حەمید نووری" یەکێکە لەو تاوانبارانەی کە هاوینی ساڵی ١٣٦٧، هەزاران زیندانیی سیاسیی لەسێدارە داوە و ١٨ی خەزەڵوەری ١٣٨٩ لەلایەن پۆلیسی "سوید" لە فڕۆکەخانەی "ستۆکهۆڵم" دەسبەسەر کراوە.

دادستانی ئەو وڵاتە لە کۆتایی ٨٨ کۆبوونەوەی دادگاییکردنی "حەمید نووری"، داوای لە دادگای وڵاتەکەی کردووە کە زیندانیی هەتاهەتایی بۆ ئەو تاوانبارە ببڕنەوە.