کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری وەزیری خەزێنەداریی ئامریکا: متمانەی ئورووپا بە بەڵێنیەکانی ئێران نادروستە

12:34 - 5 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ئامریکا، لە ڕەخنەیەکدا سەبارەت بە دانانی ڕێکار نوێ بۆ ئاسانکردنەوەی بازرگانیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە، کە دانانی کانالی نوێی داهات بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسڵامی، بەجێ ئەوەی کە قازانجی بۆ خەڵک هەبێت، بۆ پشتیوانی لە تێرۆریزم کەڵکی لێ وەر دەگیرێت.

سیگال مندلکر، جێگری وەزیری خەزێنەداریی ئامریکا، لە کاروباری تێرۆریزم و زانیاری ماڵییەکان، لە نووسراویەکدا لە بەشی کامێنتی ''بلاڤۆکی هیل''، کە ڕۆژی هەینی بڵاو کراوەتەوە، باسی لەوە کردووە: ''پێکهێنانی ڕێکار بۆ دانانی کاناڵی داهاتی نوێ بۆ ڕێژیمی ئێران، سەڵمێندراوە بۆ یەکیەتیی ئورووپا کارێکی ئەستەم بووە. هەروەها بانکەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان ئاگادارن هەر بازرگانیکردنێک لەگەڵ ڕێژیمی ئێران مەترسی پێشێلکردنی گەمارۆوەکانی ئامریکای هەیە''.

ناوبراو، باسی لەو کردووە: میڵیاردها دۆلاری بە گرووپەکانی تێرۆریستی حیزبوڵڵا و حەماس و ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە سووریە یارمەتی داوە و پشتیوانیکردن لە ڕێژیمە سەرکوتکەرەکان لە خەڵکی خۆی پێویستتر دەزانێت.

بەپێی وتەی مندلکر، ئورووپا سەرەڕای ئەوەی کە سیستمە ماڵییەکەی لە لایەن ئێرانەوە کەڵکی لێ وەر دەگیرێت، بەڵکوو خاکی ئورووپا دەبێتە قوربانیی پیلانەکانی ڕێژیمی ئێران و ئورووپا دەبێت بزانێت لەگەڵ چ کەسانێک مامەڵە دەکات و ئێرانییەکان چۆن پێکهاتەی ماڵیی نێونەتەوەیی دەور لێ دەدەنەوە.