کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری وەزیری پیشەیی ئێران وتوویەتی نۆژەنکردنەوەی سووریە ئەرکی شەرعیی ئێمەیە

11:47 - 15 رەزبەر 2720

"حەمید زادبووم" جێگری وەزیری پیشەیی ئێران وتوویەتی ئێران لە ئێستادا خەریکی هەناردنی کەلوپەلی بیناسازیین بۆ نۆژەنکردنەوەی عێراق و سووریە و ئەو کارەی بە "ئەرکی شەرعی" وەسف کردووە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم باسی لەوە کردووە سووریە تەنیا وڵاتێکە لە ئێستادا لەگەڵ ئێران ڕێککەوتننامەی بازرگانیی ئازادی هەیە.

"زادبووم" باسی لەوە کردووە، ئێمە لە ئیستادا خەرکین لەگەڵ پێنج وڵاتی "ڕووسیە، قەزاقستان، ئەرمەنستان، بلارووس و قرقیزستان" ڕێککەوتننامەی بازرگانیی ئازاد واژۆ دەکەین.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، چەند شیرکەتی تەکنیکی و ئەندازیاریی ئێرانی لە سووریە و عێراقدا خەریکی نۆژەنکردنەوەن و ئێران لە هیچ هاوکاری و یارمەتییەک بۆ ئەو وڵاتانە درێغ یناکات.

وڵاتی سووریە تەنیا هاوپشکی بازرگانیی ئازاد لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، وڵاتێکی لەحاڵی شەڕدایە و ڕێژیمی "بەشار ئەسەد" بەهۆی پێشێلکردنی بەربڵاو و بەرچاوی مافی مرۆڤی و کوشتاری خەڵکی وڵاتی خۆی لەلایەن ئامریکاوە گەمارۆی خراوەتە سەر.