کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری پێشووی "حەسەن ڕووحانی" بە ٣٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا

12:42 - 16 سەرماوەز 2720

''شەهیندۆخت مەولاوێردی'' جێگری پێشووی ''حەسەن ڕووحانی'' سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران لە کاروباری ژنان و بنەماڵەدا، لە دادگاییکردنی سەرەتاییدا بە ٣٠ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.

هەواڵدەریی ''فارس'' سەر بە ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە ناوبراو بە تۆمەتی ''دەرخستنی زانیاری و بەڵگە پۆلێن بەندیکراوەکان''  بە دوو ساڵ و هەروەها بە تۆمەتی ''چالاکیی تەبلیغی دژی نیزام" بە شەش مانگ زیندان مەحکووم کراوە.

ئەو هەواڵدەرییە باسی لەوە کردوە، ''شەهیندۆخت مەولاوێردی'' لە دادگای کەیفەریی ٢ی تاران بە تۆمەتی ''هاندان بۆ گەندەڵی و بێ ئەخلاقی و ڕاکێشانی خەڵک بۆ بەلاڕێدابردنی جنسی'' مەحکووم کراوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی لێ بڵاو نەکراوەتەوە.

ناوبراو لە خولی دووهەمی سەرکۆماریی ''حەسەن ڕووحانی'' وەکوو یاریدەدەری سەرکۆمار لە کاروباری مافی شارۆمەندی دیاری کرد، بەڵام لە سەرماوەزی ساڵی ٩٧ بە دوای بەڕێوەچوونی یاسای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی خانەنیشنان لە کاروباری دەوڵەتی؛ دەستی لەکارکێشایەوە.

''مەولاوێردی'' ئەو تۆمەتانە و دروستکردنی دۆسییە بە دژی خۆی و بەپێچەوانەی یاسا دەزانێت.