کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگریی یاساکانی مەجلیسی ڕێژیم: دەنگوەرگرتنی گەڵاڵەی سنووردارکردنی ئینێرنێت بایەخێکی نییە

10:41 - 4 رەشەمه 2721

جێگیریی یاساکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران لە نامەیەکدا بۆ کۆمیسیۆنی تایبەت ڕایگەیاندووە کە دەنگوەرگرنتی ڕۆژی سێشەممەی ئەو کۆمیسیۆنە و پەسەندکردنی کولیاتی گەڵاڵەی بەناو ''سیانەت لە فەزای مەجازی'' بایەخێکی نییە، چوونکە سەرەڕای پێشێلکردنی ئاییننامەی نێوخۆی مەجلیس، ئەو دەنگوەرگرتنە لەبارەی دەقێکی جیاواز ئەنجام دراوە.

ئەو نامەیە دوای ئەوە نووسراوە کە کۆمیسیۆنی تایبەت گەڵاڵەی بە ناو ''پشتیوانی لە مافی بەکارهێنەران و خزمەتگوزاریی سەرەتایی فەزای مەجازی'' ناسراو بە ''گەڵاڵەی سیانەت لە فەزای مەجازی'' لە دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەمە دەنگی ئەرێنیی بەو گەڵاڵەیە داوە کە ئامانجی سنووردارکردنی ئینتێرنێت لە ئێرانە.

جیاوازیی بیر و ڕا لە مەجلیسی ڕێژیمی ئێران لەسەر شێوە و قۆناغەکانی پەسەندکردنی ئەو گەڵاڵایە لە حاڵێکدا سەری هەڵداوە کە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت لە ئێران دەڵێن لە چەند حەوتووی ڕابردووەوە ئەو گەڵاڵەیە دەستی پێ کردووە و خێرایی ئینتێرنێت دابەزیوە.