کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگیرکردنی مەئموورانی نیزامی و ئینتزامی لە شوێنە گشتییەکانی شاری بانە

10:18 - 11 رەشەمه 2721

بەرپرسانی ڕێژیم لە شاری بانە، بە هۆکاری نادیار ژمارەیەک لە هێزە نیزامی و ئینتزامییەکانیان لە شوێنە گشتییەکان و سەر شەقامەکان جێگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەشەمە، بەرپرسانی ڕێژیم بە جێگیرکردنی ژمارەیەک لە هێزە ئینتزامی و نیزامییەکان، کەشێکی ئەمنییەتییەیان بەسەر ئەو شارەدا سەپاندووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاند: "هێزە نیزامی و ئینتزامییەکان لە فەلەکەی ١٥ی خورداد، فەلەکەی جیهاد و فەلەکەی مروەتی جێگیر کراون و ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکدا".

ئەو سەرچاوەیە هۆکاری جێگیرکردنی ئەو هێزانەی بۆ بەرەبەری چوارشەممەسووری و نەورۆز و کۆبوونەوەی خەڵک لەو بۆنانەدا گەڕاندەوە.