رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەردان، کاربەدەستانی جەهادی کشاوەرزیی ڕێژیم لە شاری سنە، چوونەتە دەشتەکانی "حەسەن ئاوا" و بە پاساوی جۆراوجۆر چەندین ماڵی خەڵکیان ڕووخاندووە.
جەهادی کشاوەرزی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەو هەڵمەتەدا نزیک بە ٦٠ ماڵی خەڵکی ڕووخاندووە.
هەروەها کۆمەڵێک نەمام و داری شوێنەکەیان لە ڕیشە هەڵکێشاوە و دەریان هێناون.
جەهادی کشاوەرزی بە پاساوی بەڕێوەبردنی تەرح و گەڵاڵەی تایبەت، ماڵی خەڵک وێران دەکات.