کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حاجی "قادر سوڵتانی" کەسایەتیی خۆشناوی خەڵکی مەهاباد کۆچی دوایی کرد

12:52 - 11 سەرماوەز 2720

ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی حاجی "قادر سوڵتانی" خەڵکی گوندی "دێمەسوور"ی ناوچەی شاماتی مەهاباد، لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی "قادر" ناسراو بە "قادری حاجی ساڵە" لە ساڵی ١٣١١ی هەتاوی لەدایک بووە.

هاوکات لەگەڵ دەسپێکردنی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی، حاجی "قادر" لە چوارچێوەی هێزی بەرگریی کوردستاندا ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی خۆی تا ساڵی ١٣٦١ گرتووەتە بەر و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەرگری لە خەڵکەکەی و پشتیوانی لە خەباتی حیزبەکەی گێڕاوە.

ناوبراو کەسایەتییەکی دڵسۆز و حیزبدۆستی ناوچەی شاماتی مەهاباد و جێگای ڕێزی خەڵک بووە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری حاجی "قادر" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.