ڕیکەوتی ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، حاجی "محەممەد بیابانی"، باوکی شەهید "خالید بیابانی" و خەڵکی گوندی "کێلەشین" لە ناوچەی گەوڕکی سەقز، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حاجی "محەممەد"، پیاوێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و شانازیی بە ڕێبازی کوڕەکەیەوە دەکرد کە لە ڕێگای ئازادیی گەل و نیشتمانەکەیدا گیانی پاکی بەخت کردووە.
شەهید "خالید بیابانی"، ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی لە گوندی "کێلەشین" لەدایک بووە. ناوبراو دوای هێرشی داگیرکەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و پاشان توانیویەتی لە پلەی تەشکیلاتی وەکوو "سەرپەل" پێئەسپێردراوە حیزبییەکانی بوێرانە بەڕێوە ببات.
دەرەنجام شەهید "خالید" لە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ١٣٧٢ی هەتاوی، لە تێکهەڵچوونێکدا دژی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە "سەرشیو"ی سەقز، تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو. گڵکۆی ناوبراو لە سەقزە.
حاجی محەممەد هەتا دواهەناسە بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری حاجی "محەممەد بیابانی" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.