کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حاجی "کەریم میناپاک" باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان کۆچی دوایی کرد

17:39 - 26 رەزبەر 2721

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەر حاجی "کەریم میناپاک" باوکی "ئەبووبەکر میناپاک" پێشمەرگەی کوردستان، خەڵکی گوندی "سەوجە" سەر بە شاری شنۆ لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حاجی "کەریم" پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکرات بووە. سەرەڕای ئەوەیکە ماڵەکەی شوێنی حەسانەوە پێشمەرگە بووە هەمیشە و لە هەر کاتێکدا لە یارمەتی و پشتیوانیی پێشمەرگە لەنێوخۆ دەریغیی نەکردووە.

حاجی "کەریم" مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر بووە و ئەوەی بۆ نیشتمانەکەی لەدەستی هاتووە ئەنجامی داوە.

 لە ئێستادا کوڕێکی ناوبراو کەمئەندامی حیزبە و کوڕێکیشی بە ناوی "ئەبووبەکر میناپاک" لە ڕیزەکانی شۆڕشدایە و چەکی بەرگری لە خاک و نیشتمانەکەی کردووەتە شان.

تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆیدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.