ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، حاجی "ئیسماعیل خان دوونان"، کەسایەتیی خۆشناو و نیشتمانپەروەر و خەڵکی شارەدێی "سەرچنار"ی بۆکان، بەهۆی پیری و بەساڵاچووییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حاجی "ئیسماعیل خان دوونان" گەورەی بنەماڵەی "دوونان"، کەسایەتی ناوددار و حیزبدۆست بووە.
ناوبراو وەک پێشمەرگەی کۆماری کوردستان لە خزمەت کۆمار و "پێشەوا قازی محەممەد"دا بووە.
حاجی "ئیسماعیل" کەسێکی جێگای ڕێز و متمانەی خەڵک بووە و هەتا سەر بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری حاجی "ئیسماعیل" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.