کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حاجییە "ئامینە ئازەغ" دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شنۆ کۆچی دوایی کرد

11:39 - 19 رەزبەر 2720

ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەزبەر، حاجییە "ئامینە ئازەغ" دایکی شەهید "عومەر شەریفیان" کادری بەوەجی حیزبی دێموکرات لە گوندی "پووشاوێـ"ـی شنۆ بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ئامینە" ژنێکی خۆڕاگر و نیشتماندۆست بوو و هیچکات پشتی لە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی نەکرد و شەهیدبوونی کوڕە شەهیدەکەی بە مایەی شانازی و سەربەرزی دەزانی.

شەهید "عومەر شەریفیان" کادری نیزامیی حیزبی دێموکرات لە ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی لەلایەن دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و لە ساڵی ١٣٧٤هەتاویدا ئێعدام کراوە و چووەتە نێو کاروانی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.