کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حاجیە "خەدیجە محەممەدی" دایکی شەهید "جەماڵ حەسەن‌پوور" لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

10:52 - 16 بەفرانبار 2720

ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، حاجیە "خەدیجە محەممەدی" دایکی شەهید "جەماڵ حەسەن‌پوور" خەڵکی گوندی "قەرەگۆلـ"ـی بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "خەدیجە" ژنێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەمیشە شانازیی دەکرد کە جگەرگۆشەیەکی گیانی لە ڕێگای ئازادیی کوردستان فیدا کردووە.

شەهید "جەماڵ حەسەن‌پوور" لە گوندی "قەرەگۆل" لەدایک بووە. دوای پەیوەستبوونی بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە مەتەرێزی خەبات بۆ گەل و نیشتمانەکەی چالاکانە ئەرکە حیزبییەکانی بەڕێوە بردووە.

دەرەنجام شەهید "جەماڵ" لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٦١ی هەتاوی، لە دەرگیرییەک دژی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی "چۆمی مەجیدخان" تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتان بوو.

حاجیە "خەدیجە" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ئاواتی وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدان ژیانی بەسەر دەبرد. تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی "شەهیدانی قەرەگۆل" بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە "خەدیجە" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.